23/06/2026
با شەقامەکانمان بۆ "ژیان" بن، نەک بۆ "مەرگ"😔😔
ڕۆژانە، چەندین خێزان بە سەلامەتی دەچنە دەرەوە و هەرگیز ناگەڕێنەوە.
کاتێک ڕوداوێکی هاتوچۆ دەبێتە سەر دێڕی هەواڵەکان ئازار بەدڵی هەمومان دەگات .زەنگێکی ئاگادار کردنەوەیە بۆ ویژدانی هەموومان.
هەریەکێکمان با لەخۆمانەوە دەست پێ بکەین بۆ پاراستنی ژیانی خۆمان و ئازیزانمان .
🥺با چیتر شەقامەکانمان نەبنە گۆڕستانی هیواکانمان!
جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ تەنها بڕیارێکی ئیداری نییە، بەڵکو گرەنتییەکی سەرەکییە بۆ پاراستنی ژیانی هەموومان.
🚘🚨پێش جوڵاندنی ئۆتۆمبێلەکەت دڵنیابوونەوە لە بەستنی پشتێنی سەلامەتی بۆ هەموو سەرنشینەکان ، چونکە تاکە دیوارە لە نێوان ژیان و مەرگ لە کاتی ڕوداوەکاندا.
⛔️پابەندبوون بەو خێراییەی کە لەسەر تابلۆکانی شەقام دیاری کراوە، بەتایبەت لە ناو شار و شوێنە قەرەباڵغەکان.
📵دوورکەوتنەوە لە 'مۆبایل' بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا وەک ئەوە وایە بە چاوی داخراوەوە شۆفێری بکەیت.
🚔 خێرایی= دووژمنی ژیان، بەهۆی خێراییەوە ڕەنگە هەموو ژیان لە دەست بدەیت.
👭ڕێزگرتن لە مافی پیادەکان : شەقام تەنها بۆ ئۆتۆمبێل نییە، ڕێز لەو کەسانە بگرە کە بە پێ دەڕۆن.
⛔️🚦ڕێزگرتن لە هێماکانی هاتووچۆ، کە بۆ ڕێکخستنی ژیانی تۆ دانراون،تکایە پابەندیان بە.
یاساکانی هاتوچۆ بۆ سزادان دانەنراون، بەڵکو بۆ ئەوە دانراون کە شەقامەکانمان لە مەرگی بێمانا پاک بکەنەوە و دەرفەتی گەڕانەوەی سەلامەت بۆ هەموو خێزانێک دابین بکەن.
پاراستنی ژیان، بە گەڕانەوە بۆ یاسا دەست پێدەکات. با ئەمڕۆ بڕیاری ژیان بدەین.
((بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک))
نوسینگەی ئاسا
#هاتوچۆ #ڕانیە #کارەسات #پابەندبوون #ژیان #شەقام #خوێن #مەرگ #بێباکی